هێزی تایبه‌تی که‌نه‌دا دوو جاری دیکه له دژی چه‌کدارانی داعش له باکوری عێراق به‌شه‌ڕهاتوون، به‌ڵام حکومه‌تی که‌نه‌دا نکوڵی ده‌کات هێزه‌کانی به‌شـداری شه‌ڕه‌کان بکه‌ن.
پـێشـتریش هه‌ر له‌م مانگه‌دا سه‌ربازانی که‌نه‌دا که‌وتنه شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعش پاش ئه‌وه‌ی درانه به‌ر خومپاره و به دۆشکه ته‌قه‌یان لێ‌کرا له‌و کاته‌ی سه‌رقاڵی مه‌شقپـێـکردن بوون له هێڵه‌کانی پـێشـه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌دا. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م شه‌ڕی زه‌مینی هێزێـکی ڕۆژئاوایی بوو له دژی چه‌کدارانی داعش.
پـۆڵ فۆرگێت کاپتنی هێزی ده‌ریایی که‌نه‌دا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی دوو شه‌ڕی دیکه‌ی له‌و جۆره هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕوویان دا و له هه‌ردوو شه‌ڕه‌که‌شدا سه‌ربازه‌کان بۆ به‌رگریکردن له خۆیان شه‌ڕیان کردبوو.
که‌نه‌دا 69 سه‌ربازی هێزی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق هه‌یه و حکومه‌تی که‌نه‌دا ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازانه ته‌نها ڕۆڵی ڕاوێژکار بۆ هێزه کوردیـیه‌کان ده‌بینن. جه‌نه‌ڕاڵێـکی که‌نه‌دی گوتویه‌تی 80% ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌کان له پشـته‌وه‌ی به‌ره‌کانی جه‌نگن و ته‌نها 20% ی له به‌ره‌کانی پـێشه‌وه ده‌کرێن.
ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی له‌شـکری که‌نه‌دا گوتیشی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربازه که‌نه‌دیـیه‌کان یارمه‌تی هێزه کوردیـیه‌کانیان دابوو له ئاڕاسته‌کردنی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان له بۆردومانکردنی شوێنه‌کانی داعش، ئه‌مه‌ش دووچاری مه‌ترسـیـیان ده‌کات به‌و پـێیه‌ی له به‌ره‌کانی شه‌ڕ نزیک ده‌بنه‌وه.