ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشته مه‌گادیشۆ پایته‌ختی سۆماڵیا.
بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی تورکیا باری ئاسایشی توندگیرابوو له سۆماڵیا، وه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ش بۆ به‌جێگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئه‌م وڵاته‌ی ئافریکایه.
ڕۆژی 5 شه‌ممه پێنج که‌س له ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی کوژران له‌به‌رده‌م ئه‌و ئوتێله‌ی ده‌له‌گاسیۆنێکی تورکیای لێ بوو که پێش ده‌ستپێکی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان له‌وێ بوون.
له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێکی گیانی له ناو تورکه‌کاندا نه‌بووه.
شێخ موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی سۆماڵیا و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تری وڵاته‌که له فڕۆکه‌خانه پێشوازییان له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شاندی یاوه‌ری کرد.
سه‌رۆکی تورکیا ستایشی په‌ره‌پێدانه سه‌ره‌کیه‌کانی سۆماڵیای کردووه پاش ئه‌و پێشوازیه‌ی له فڕۆکه‌خانه لێی کرا له‌و تێرمیناڵه نوێیه‌ی فڕۆکه‌خانه‌دا که تورکیا دروستی کردووه.
سه‌رۆکی سۆماڵیاش سوپاسی سه‌رۆکی میوانی کرد بۆ ئه‌و سه‌رمایه وه‌گه‌ڕخستنانه‌ی تورکیا له وڵاته‌که‌یدا ده‌یکات وێڕای ئاڵۆزی و پشێوی باری ئاسایشی.