پاپا فرانسیس دووه‌م وتاری ساڵانه‌ی کرێسمسی پێشکه‌ش به هه‌زاره‌ها که‌س کرد که له گۆڕه‌پانی سا‌نت پیته‌رسن گردببوونه‌وه و تیایدا پاپا سه‌رکوتکردنی که‌مینه‌کانی له لایه‌ن گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه شه‌رمه‌زارکرد.
بۆنه‌ی کرێسمس یه‌کێکه له پیرۆزترین رۆژه‌کان لای مه‌سیحیـیه‌کان، که ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی رۆژی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌گێڕن.
جێی ئاماژه‌یه پاپا فرانسیس له وتا‌ره‌که‌ی ئه‌مرۆیدا به‌م بۆنه‌یه‌وه باسی له چه‌ندان له شه‌ڕ و قه‌یرانی جیهان کرد و داوای ئاشتی له ئۆکرانیا و نایجیریا و کۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ند کرد
هه‌روه‌ها پاپا فرانسیس هێرشه‌که‌ی هه‌فته‌ی رابردووی چه‌کدارانی تالیبانی مه‌حکومکرد، ئه‌وه‌ی کردیانه سه‌ر خوێندنگه‌یه‌کی منداڵان له پاکستان.
هاوکات پاپا دوعا‌و نزای بۆ قوربانیانی درمی ئیبۆلا کرد ، به تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیانی لایبیریا و سیرالیۆن و گینیا و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی پیرۆز کرد که له بواری چاره‌سه‌ر و خزمه‌تکردنی توشبووان به‌م دره‌مه کارده‌که‌ن.
له که‌ناری خۆرئاوا له به‌یت له‌حم ئه‌مڕۆ مه‌سیحیـیه‌کان له‌و کڵێسه‌یه‌دا گردبوونه‌وه ئه‌وه‌ی بڕوا ده‌کرێت حه‌زره‌تی مه‌سیحی تیادا له دایک بووبێت.