وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردسـتان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاو به‌پـێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه سهرهتایـیهی به‌غدا له‌گه‌ڵیدا مۆریکردووه، ده‌شڵێت ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی ده‌گه‌ن.
عادل عه‌بدول مه‌هدی که به‌شداری له کۆنگره‌ی ده‌یه‌می وزه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ئیماراتی عه‌ره‌بی ده‌کات، ڕۆژی دووشه‌ممه به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوت ڕێـکه‌وتنه سهرهتایـیهکه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ دانانی بوجه‌ی سـاڵی 2015 ی عێراق بووه. گوتیشی پـێشـبینی ده‌کات له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ردوولا به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی بگه‌ن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه سهرهتایـیهکه هه‌رێمی کوردسـتان ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی کێڵگه‌کانی خۆی له ڕێگه‌ی کۆمپانیای نه‌وتی سۆمۆی حکومه‌تی ناوه‌ندی هه‌نارده ده‌کات و هه‌روه‌ها 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی که‌رکوکیش هه‌نارده ده‌کرێت له ڕێگه‌ی لوله نهوتیـیهکهوه که له هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه ده‌گاته تورکیا.
عادل عه‌بدول مه‌هدی ده‌ڵێت له ئێسـتادا هه‌رێمی کوردسـتان ده‌توانێت نه‌وتیش بۆ خۆی هه‌نارده بکات، به‌ڵام سزاکانی به‌غدا له‌م باره‌یه‌وه له‌سه‌ر هه‌رێم وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له ئێسـتادا زه‌مینه‌یه‌کی متمانه و نیاز پاکی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و پـێی وایه ده‌کرێت پـێـکه‌وه دابنیشن و مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
پاشان باسی له‌وه کرد عێراق ئێسـتا ڕۆژانه نزیکه‌ی 3.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له کێڵگه‌کانی باشوری وڵات هه‌نارده ده‌کات و پـێشـبینیش ده‌کات له ساڵی داهاتوو بتوانرێت 100 بۆ 200 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێـکدا نه‌وتی زیاتر به‌رهه‌م بهێنرێت.
ئه‌گه‌ر بێت و به‌غدا به ڕێکه‌وتنی کۆتایی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بگات و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌و ئاسته زیابکات، ئه‌وا هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گاته 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له سـاڵی 2015 دا.