بۆ ماوه‌ی زیاتر له30 ڕۆژه زیندانیانی سیاسی له‌زیندانی ورمێ مانیان له‌خواردن گرتوه، ڕه‌وشی ته‌ندروستی هه‌ندێکیان گه‌شتوه‌ته ئاستێکی مه‌ترسیدار و ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ستدانیان هه‌یه. له‌کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵيتیدا ئه‌مه بۆته هۆی دروستبوونی ناره‌زایی‌یه‌کی به‌رفراوان له‌خه‌مساردی به‌رپرسانی ئێران به‌رامبه‌ر به‌زیندانیان.
له‌مباره‌یه‌وه ره‌فیق حوسێن په‌ناهی ئه‌ندامی ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: داواکاری زیندانیان له 3 خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه، یه‌که‌م تێکه‌ڵکردنی زیندانیانی سیاسی به‌خه‌ڵکانی که ئه‌وانه‌ی به‌تاوانی جیاواز توومه‌تبارن. دووهه‌م کۆمه‌ڵێک هۆکاری نێوخۆیی تایبه‌ت به‌دۆخی زیندان.
سێهه‌م ڕێگه‌نه‌دان به‌که‌سوکاری زیندانیان سه‌ردانیان بکه‌ن و چاویان پێیان بکه‌وێت.
ده‌شڵێت: کۆماری ئیسلامی بۆ ماوه‌ی 36 ساڵه کۆردی له‌مافه سه‌ره‌تایه‌کانی خۆی پێ‌به‌شکردوه، له‌لایه‌کی‌که‌وه زیندانیانی سیاسی هیچ مافێکایان پێنه‌دراوه و هه‌میشه له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌و سته‌مه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران‌دا بوون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌ئیستادا کۆماری ئیسلامی ئێران فشاری ناوخۆیی و ده‌ره‌کی و نێونه‌ته‌ویی له‌سه‌ره، ئه‌مه وای کردوه به‌رپرسانی ئیران هه‌وڵبده‌ن له‌ڕێگای که‌سوکاری زیندانیانه‌وه فشار بخنه سه‌ر زیندانیان و مانگرتنیان پێبشکێنن.