سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتیدا بێت ده‌یکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گرتوخانه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریاک گوانتانامۆ به‌ی له کوبا دابخات.
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌م قسانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کرد له میانه‌ی وتووێژێیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی CNN . سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و زیندانه بووه به هانده‌رێک بۆ جیهادی و توندڕه‌وی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. گوتیشی وڵاته یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ ئه‌و گرتووخانه‌یه خه‌رج ده‌کات و ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی به‌هاکانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاشه.
له ڕۆژی شه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند چوار زیندانی ئه‌فغانی که له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆبه‌ی بوون ناردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌فغانستان.