کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاده‌گه‌ێنن به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری 12 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن یه‌کێک له بۆمبه‌کان له شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵخی ناوچه‌ی مه‌دائین ته‌قیه‌وه 4 که‌س کوژران و 9 که‌سی تریش بریندار بوون.
له تاجی باکوری به‌غداش بۆمبێک له نزیکه چه‌ند دوکانێک ته‌قیه‌وه بوو به‌هۆی کوشتنی 3 که‌س و بریندار بوونی 11 که‌سی تر.
له ڕۆژئاوای به‌غداش بۆمبێکی که‌نار ڕێگا به کاروانێکی له‌شکریدا ته‌قیه‌وه سێ سه‌رباز کوژران و 6ی تریش بریندار بوون.
له ناوه‌ڕاستی به‌غداش بۆمبێک له نزیک نانه‌واخانه‌یه‌ک ته‌قیه‌وه 2 که‌سی کوشت و 4 ی تریش بریندار بوون.
زۆربه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌غدا و ده‌وروبه‌ری که‌سانی مه‌ده‌نی بوون.