ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی ئابوری خراپـی وڵاته‌که‌ی له ماوه‌ی دوو سـاڵدا به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و به‌های ڕۆبڵی ڕووسی که ئێسـتا به‌هاکه‌ی زۆر دابه‌زیوه، سه‌قامگیرده‌بێت.
پـوتن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له مۆسکۆ به ئاماده‌بوونی سه‌دان ڕۆژنامه‌وان ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئابوری وڵاته‌که‌ی ڕه‌نگه خێراتر ببوژێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و هۆکاره ده‌ره‌کیـیه‌کان به‌ره‌و باشی بڕۆن. گوتیشی دراوی یه‌ده‌کی وڵاته‌که‌ی به‌شی ئه‌وه ده‌کات ئابوری ڕووسیا به سه‌قامگیری بهێڵێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له باش داگیرکردنی نیمچه دورگه‌ی کریمه‌ی ئۆکرانیا له لایه‌ن ڕووسیاوه له مانگی سێی ئه‌مسـاڵ، وڵاتانی ڕۆژئاوایی کۆمه‌ڵێـک سزایان به‌سه‌ر ڕووسیادا سه‌پاند که کاریگه‌ریـیه‌کی به‌رچاویان هه‌یه له‌سه‌ر ئابوری ئه‌و وڵاته زلهێزه‌ی جیهان.
له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا ڕۆبڵ له به‌رامبه‌ر دراوه‌کانی ڕۆژئاوا نزیکه‌ی 60% ی به‌هاکه‌ی هاتووه‌ته خوارێ، ته‌نانه‌ت وای لێهات دۆلارێـک 80 ڕۆبڵی ده‌کرد.
پـوتن ده‌ڵێت سزاکان 25 بۆ 30% هۆکاری قه‌یرانی دارایی ئێستای وڵاته‌که‌یه‌تی.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئۆکرانیاش گوتی خوازیاره ئه‌و وڵاته به یه‌کپارچه‌یی بمێنێته‌وه و هیواداره قه‌یرانه‌که به ڕێـگه‌ی وتووێژ چاره‌سه‌ربکرێت. پـێشـنیاریشی کرد حکومه‌تی کێیڤ و یاخیبووانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا که ڕووسیا پشـتگیریـیان ده‌کات، به‌ر له جه‌ژنه‌کانی سه‌ری سـاڵ ده‌سـتگیرکراوه‌کانی یه‌کتری ئازادبکه‌ن.