سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی په‌ڕه‌یه‌کی نوێی له‌گه‌ڵ کوبا هه‌ڵداوه‌ته‌وه، وه له‌گه‌ڵ کۆنگرێس تاووتوێی لابردنی ئه‌و سزایانه ده‌کات که‌وا بۆ په‌نجا ساڵه ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ر هاڤانای سه‌پاندووه.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆشـکی سـپی وتارێـکی مێژویی له‌م باره‌یه‌وه پـێشـکه‌شکرد و گوتی " پـێم‌وانیـیه بتوانین به‌رده‌وام بـبین له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی که پـێش زیاتر له 50 سـاڵ په‌یڕه‌وکراوه و چاوه‌ڕێ بکه‌ین ئه‌نجامی هه‌بێت."
گوتیشی دابڕین و گۆشه‌گیرکردنی کوبا له ماوه‌ی په‌نجا سـاڵی ڕابردوو هیچ ئه‌نجامێـکی نه‌بووه، به‌ڵکو کارکردن له‌گه‌ڵیدا سوودی زیاتری ده‌بێت.
پاشان ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا باڵیۆزخانه‌ی خۆی له هاڤانا ده‌کاته‌وه و کوباش له واشنتن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد کوبا له لیستی ئه‌و وڵاتانه ده‌هێنرێته ده‌رێ که پشـتیوانی له تێرۆر ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش کرد ئه‌مه‌ریکا سه‌ره‌ڕای ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ کوبا، پشـتیوانی له دابینکردنی ئازادی بۆ گه‌لی کوبا ده‌کات. گوتیشی " بڕوا ناکه‌م له شه‌و و ڕۆژێـکدا گۆڕانکاری له ناو کوبا ڕووبدات."
له هاڤاناش ڕائول کاسترۆ سه‌رۆکی کوبا ئه‌ویش به‌و بۆنه‌یه‌وه وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا گوتی " ئه‌م بڕیاره‌ی له لایه‌ن سه‌رۆک ئۆباماوه دراوه شایه‌نی ڕێز و پـێزانینی گه‌لی کوبایه."
هه‌روه‌ها سوپاسی پاپا فره‌نسیسی کرد که ناوبژیوانی له نێوانیاندا کردبوو.
سه‌رۆکی کوبا جه‌ختی له‌وه کرد ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه.
جێی ئاماژه‌یه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما و هاوتا کوبـیـیه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به ته‌له‌فون بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ک قسه‌یان کردووه و له میانه‌یدا ڕێکه‌وتوون ناکۆکیـیه‌کانیان وه‌لانێن و کاربکه‌ن بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕیه‌کی نوێ له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.