ده‌سه‌ڵاتدارانی کوبا ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاڵن گرۆس کۆنتراکته‌ری ئه‌مه‌ریکایی‌یان ئازادکرد که به تاوانی سیخوڕی بۆ ماوه‌ی پـێـنج سـاڵ بوو له زینداندا بوو.
گرۆس که له سـاڵی 2011 وه حوکمی 15 زیندانی درا، به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکایی له کوباوه به‌ره‌و وڵات گه‌ڕایه‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ماوه‌ی سـاڵێـکه ئه‌مه‌ریکا وتووێژی نهێنی له‌گه‌ڵ کوبا ئه‌نجام ده‌دات به مه‌به‌سـتی ئازادکردنی ئه‌م کارمه‌نده‌ی پـێشووی ئاژانسی په‌ره‌پـێدانی ئه‌مه‌ریکایی USAID .
ئه‌مه‌ریکاش له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی گرۆس قایل بووه 3 که‌سی کوبی ئازادبکات که تاوانبارکراون به سیخوڕی‌کردن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له ویلایه‌تی فلۆریدا.
بڕیاره له پاش ئه‌م ئاڵوگۆڕه په‌یوه‌ندیـیه دیـپـلۆماسیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌سـتپـێـبکه‌نه‌وه که له‌وه‌تای مانگی یه‌کی سـاڵی 1961 وه بڕاوه.