کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت له ئاکامی شه‌ڕه‌کانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا و چه‌کدارانی به‌ره‌ی نوسره له باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای ئیدلیب نزیکه‌ی 180 که‌س له هه‌ردوولا کوژراون.
شه‌ڕه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه به‌وه کۆتایی‌یان‌هات که به‌ره‌ی نوسره توانی هه‌ردوو بنکه‌ی له‌شکری وادی ئه‌لزه‌یف و حامدیـیه‌ی کۆنترۆڵ بکات.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ده‌ڵێت به‌ره‌ی نوسره هێرشه‌که‌ی به هاوکاری گرووپی دیکه‌ی ئیسلامی ئه‌نجامداوه. ده‌شڵێت هێرشبه‌ره‌کان 80 که‌سیان لێ کوژراوه و هێزه‌کانی حکومه‌تیش 100 سه‌رباز.
هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 120 سه‌ربازیش ده‌سـتگیرکراون و له نێوان 100 بۆ 200 سه‌ربازی دیکه هه‌ڵاتوون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته شارۆچکه‌ی مورک له پارێزگای حه‌ما.