ئه‌ڵمانیا به نیازه به‌شـداری بکات له ئه‌رکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه کوردیـیه‌کانی شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن له عێراقدا.
مارتن شه‌یفه‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گوتی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بڕیاری ته‌واوه‌تی ده‌دات، به‌ڵام هه‌واڵێـکی هه‌ر ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌ڵمانی پـشـتڕاست نه‌کرده‌وه که تیایدا هاتووه زیاتر له 100 سه‌ربازی ئه‌لمانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کراون.
گوته‌بێژه‌که گوتیشی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا تاووتوێی ورده‌کاری لۆجستی ئه‌رکه‌که ده‌کات تاوه‌کو بزانێت چ وڵاتێـکی دیکه‌ی ئه‌وروپا تیایدا به‌شـداری ده‌کات.
ئه‌ڵمانیا هه‌تا ئێستا چه‌کی بۆ هێزه کوردیـیه‌کان ڕه‌وانه‌کردووه و هه‌روه‌ها له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له ئه‌ڵمانیا مه‌شق و ڕاهێنانی به هێزی پـێشـمه‌رگه کردووه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر ئه‌رکێـک به له‌شـکری ئه‌ڵمانیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕابسپـێردرێت ده‌بێت په‌رله‌مانی وڵاته‌که ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات.