له کاتی نوێژی هه‌ینیدا سێ بۆمب له حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی سه‌ره‌کی شاری کانۆی باکوری نه‌یجیریا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لانی که‌م 64 که‌س کوژراون و زیاتر له 125 که‌سی دیکه برینداربوون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێـکش ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی کردووه.
شیجانی عوسمان که په‌یامنێری میدیایه‌کی شاره‌که‌یه و بۆ نوێژکردن چووه بۆ مزگه‌وته‌که، به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه " مزگه‌وته‌که ته‌قێنرایه‌وه و له به‌رده‌ممدا خه‌ڵـکی هاواریان ده‌کرد"
جێی ئاماژه‌یه مزگه‌وته‌که ده‌که‌وێته پاڵ کۆشـکی ئه‌میری کانۆ که دووه‌م گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی ئیسلامیـیه له وڵاته‌که‌دا.
گوته‌بێژی پـۆلیسی شاره‌که ئاماده نه‌بووه هیچ لێدوانێـک له‌و باره‌یه‌وه بدات. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام گومان ده‌کرێت کۆمه‌ڵی بوک‌و حه‌رامی توندڕه‌وی ئیسلامی له پشـت هێرشه‌که‌وه بێت.