له 25 مانگی 11، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ژنان تا 10ی مانگی 12، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ سرنج ده‌خرێته سه‌ر رۆشی ژنان له جیهان و کار و چالاکییه‌کان بۆ نه‌هێشتنی تووندوتیژی و دابینکردنی یه‌کسانی بۆ ژنان. تووندوتیژی دژی ژنان تایبه‌ت نیه به یه‌ک هه‌رێم، یه‌ک سیسته‌می سیاسی، یاخود یه‌ک که‌لتور ویا چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مش به پێی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.ه دروشمی ئه‌مساڵ "گهرهکهکانتان پرته‌قاڵی بکه‌ن" ه که مه‌به‌ست کرداری جه‌ماوه‌رییه بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و دابێنکردنی پاشه رۆژی رووناک و بێ تووندوتیژی.
میوانی به‌رنامه ئێڤار ئیبراهیم ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان (فراکسیۆنی گۆڕان) و سه‌رۆکی لێژنه‌ی داکۆکیکردن له مافه‌کانی ئافره‌تان باسی راده‌ی تووندوتیژی به دژی ژنان له هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق ده‌کات و ده‌ڵێت ساڵ به‌ساڵ رێژه‌ی تووندوتیژی به دژی ژنان له هه‌ڵکشاندایه و ده‌شڵێت دۆخی ژنان مه‌ترسیداره. ئه‌و ره‌خنه ئاراسته‌ی میدیای کوردی ده‌کات له شێوازی رووماڵکردنی تووندوتیژی به دژی ژنان.
میوانی تری به‌رنامه فه‌ریبا موحه‌مه‌دی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت ژنان کوردیش به‌شێکن له ژنانی جیهان که هێشتا دیارده‌ی تووندوتیژی به‌سه‌ریاندا زاڵه و نه‌یان توانیوه له‌و دیارده جیهانییه‌دا رزگاریان بێت . خانم موحه‌مه‌دی تووندوتیژی به‌دژی ژنان له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بۆ فه‌رهه‌نگی زاڵی پیاوسالاری و ئه‌وه‌ی ژن وه‌ک ره‌گه‌زی دووهه‌م سه‌یر ده‌کرێن که هیچ ده‌سته‌ڵاتێکی نیه ده‌گه‌ڕێنیته‌وه به تایبه‌تی له کوردستانی ئێران که له‌وێ تووندوتیژی به‌دژی ژنان یاسامه‌ند کراوه. له میانه‌ی به‌رنامه‌که‌دا، ئه‌و له وڵامی پرسیاری گوێگرێک هاوبه‌ری ده‌کات نێوان رۆشی ژنانی کورد و ژنانی رۆژئاوا.