ده‌نگدان له ئیاله‌ته‌کانی هیندی, جاموا و که‌شمیر ده‌ستیپێکرد
ده‌نگده‌ران له یه‌کمین قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له که‌شمیری هیندوستان ده‌نگ ده‌ده‌ن.
بنکه‌کانی ده‌نگدان له ده‌می کردنه‌وه‌یاندا له رۆژی سێشه‌ممه به هۆی باری ئاسایشیه‌وه به توندی پاسه‌وانی کراوون.
جیاخوازه‌کان داوای مانگرتن له ده‌نگدانیان کرد. گروپانی سه‌رهه‌ڵداو هه‌ر له ساڵی 1989 له شه‌ری هێزه‌کانی هیندی دان بۆ سه‌ربه‌خۆیی وه یاخود یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ پاکستان.
پارتی ناسیونالیستی هیندۆێ به‌هاراتیا جه‌ناتا( BJP ) ی سه‌ر به سه‌رۆک وه‌زیر ناریندرا مودی، هه‌وڵێکی زۆری داوه بۆ بردنه‌وه‌ی کۆنترۆڵکردنی ئه‌نجومه‌نی 87 ئه‌ندامی له ئیاله‌ته‌کانی به زۆرینه موسڵمانی جاموا و که‌شمیر.
کاربه‌ده‌ستانی پارته‌که ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ببه‌نه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له به یه‌کجاری لیکاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه ناکۆکی له‌سه‌رانه له‌گه‌ڵ هیندوستان.
جاموا و که‌شمیر له پێنج قۆناغدا ده‌نگ ده‌ده‌ن و سه‌ر ئه‌نجامه‌کان له 23/12 چاوه‌روان ده‌کرێت.