خامه‌نه‌یی: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وروپا نه‌یانتوانی چۆک به ئێران‌دا دا بده‌ن
رێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی ده‌لێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆلۆنیالستی ئه‌وروپایی له ده‌می وت‌و وێژه‌کاندا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی وڵاته‌که‌دا شکه‌ستیان هێنا چۆک به ئێران‌دا دا بده‌ن.
قسه‌کان که له رۆژی سێشه‌ممه له‌سه‌ر مه‌ڵپه‌ره‌که‌ێدا دانراووه، یه‌کمینه هه‌ر له کاتی ئه‌وه‌ی وت‌و وێژکه‌ران له ئێران و گروپی وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان رێکه‌وتن له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی وت‌و وێژه‌کان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران تا نێوه‌راستی ساڵی ئاێینده.
رێکه‌وتنه‌که پاش سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌ردوو لا هات له گه‌ێشتن به رێکه‌وتنامه‌یه‌ک تا کۆتایی رۆژی دووشه‌ممه بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران به مه‌به‌ستێکی ئاشتیانه‌یه له به‌رامبه‌ر هێونکردنه‌وه‌ی سزاکان که زیانی به ئابوری وڵاته‌که‌دا گه‌یاندووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان جان کێری ووتی ئێران و گروپه‌که که له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، بریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، روسیا و ئه‌ڵمانیا پێکهاتووه له هه‌ر کاتێکی تر نزدیک‌تر بونه‌ته‌وه بۆ گه‌ێشتن به سه‌ودایه‌ک.