سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ژن و پـیاو یه‌کسان نین و ناتوانرێت بگوترێت وه‌کو یه‌کن، چونکه ئه‌وه به پێـچه‌وانه‌ی سرووشته.
ئه‌ردۆغان ڕۆژی دووشه‌ممه له ئسـته‌نبوڵ له کۆنگره‌ی ژن و دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و تێڕوانینه‌که‌ی به ئاینی ئیسلامه‌وه به‌سته‌وه و گوتی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌کسانن له پـێگه‌ی تایبه‌تی دایکان له ئیسلامدا تێـنه‌گه‌یشتوون.
گوتیشی ژن و پـیاو پـێـکهاته‌ی جه‌سته‌یـیان وه‌کو یه‌ک نیـیه، بۆیه ناکرێت ئه‌و کاره‌ی پـیاو ده‌یکات ژنیش ئه‌نجامی بدات. ئه‌ردۆغان نمونه‌یه‌کی هێنایه‌وه و گوتی " ده‌کرێت خاکه‌نازێـکی بده‌یتێ و بڵێـیت بڕۆ کاربکه؟.. بێ گومان نه‌خێر، چونکه له‌گه‌ڵ پـێـکهاته ناسکه‌که‌ی ناگونجێت."
هولیا گولبه‌هار پارێزه‌ر و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت ئه‌م لێـدوانه‌ی ئه‌ردۆغان پـێشـێلکردنی ده‌سـتور و یاساکانی تورکیایه له‌گه‌ڵ په‌یمانـنامه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی ئاماژه بۆ یه‌کسانی نێوان ژن و پـیاو ده‌که‌ن. گوتوشیه‌تی ئه‌م قسانه یارمه‌تی ناده‌ن له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌و ڕێژه به‌رزه‌ی حاڵه‌ته‌کانی توندوتیژی له دژی ژنان له تورکیا.