سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ده‌وه‌ستێـته سه‌ر ئه‌وه‌ی چی له نوێترین وتووێژ که له ژنێڤ به‌ڕێوه‌چوون ده‌سـتبه‌ربووه.
ڤیکتۆر بێتی ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل یه‌کشه‌ممه له به‌رنامه‌ی This Week ی که‌ناڵی ABC ی ئه‌مه‌ریکایی ده‌رکه‌وت و له میانه‌یدا هۆشداری دا که هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی نه‌کرێت و به ڕێـگه‌وتنێـکی خراپ له‌گه‌ڵ تاران‌دا بگه‌ن.
سمکۆ عه‌زیز له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرته‌که‌ی ئاماده‌کردووه.