ئیران ده‌ڵییت گه‌ر ئاسته‌نگ له‌ڕی وتووێژه‌کانی ناو‌کی بمێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت ئاراسته‌ی دانوستاندنه‌کان بگۆردرێت به‌ره‌و درێژه‌پێدان به‌دوامۆڵه‌ی بۆ گه‌یشتن به‌ڕیکه‌وتنێك که‌تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی بۆ دیاریکراوه.
ئه‌ندامێکی شانده‌ی ئیران بۆ دانوستاندنه‌کان گوتی گه‌ر ڕه‌وشه‌که به‌و شێوه‌یه تا شه‌وی یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا وتووێژه‌کان جه‌خت ده‌کاته سه‌ر گه‌یشتن به‌ڕیکه‌وتنێکی سیاسی گشتی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ردوو لا پابه‌ند بن به جێبه‌جێکردنی. گوتیشی ئه‌وساکه وتووێژه‌کان له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌ستپێده‌کاته‌وه بۆ مۆرکردنی ڕیکه‌وتنامه‌که، که‌ئه‌ویش ڕێ بۆ گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێراوه‌کان خۆش ده‌کات.