سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه بڕیارێـکی ئاماده‌کردووه تاوه‌کو ئه‌مه‌ریکا بتوانێت ڕاسته‌وخۆی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕه‌وانه بکات بێ له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه بێت.
ئێدوارد ڕۆیس که هه‌روه‌ها نوێنه‌رێـکی ویلایه‌تی کالیفۆرنیایه له ئه‌نجومه‌نه‌که و له پارتی کۆماریـیه، ڕۆژی پـێنجشه‌ممه پـرۆژه بڕیاره‌که‌ی له ژێر ناونیشانی " دۆستی گرنگمان له شه‌ڕی دژی داعش که‌م چه‌که" پـێشـکه‌شکرد.
به‌ڕێز ڕۆیس ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌که‌کانیان کۆنن سه‌لماندویانه هه‌ره چالاکترین هێزی زه‌مینین له نێو هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن. ده‌شڵێت ئه‌م پـرۆژه بڕیاره بوار به هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه ده‌دات ئه‌و چه‌کانه‌یان ده‌سـتبکه‌وێت که پـێویسـتیانه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی چالاکانه شه‌ڕ بکه‌ن له دژی ئه‌م ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه دڕنده‌یه.
پاشان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما چه‌کی قورس و ماشێنی زرێـپۆشی به کوردی عێراقی نه‌داوه که پـێویسـتیانه بۆ ئه‌وه‌ی چالاکانه شه‌ڕی داعش پـێبکه‌ن. ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا بڕێـکی دیاریکراوی چه‌کی سووک له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بۆ پـێشـمه‌رگه ڕه‌وانه‌کراوه و ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به‌غدا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌و باره چه‌کانه داوه، ئه‌مه‌ش وایکردووه گه‌یاندنی ئه‌و چه‌کانه‌ش دوابکه‌وێت له کاتێـکدا داعش هێرش ده‌کات.
پاشان ده‌ڵێت بۆ چه‌ندان مانگه ئه‌و و زۆرێـک له ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی کۆنگرێس داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما کردووه په‌له بکات له پـڕچه‌ککردنی کورد.
دواتر سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی له حه‌وت خاڵدا داواکانی ده‌سـتنیشانکردووه و تیایاندا نووسیوه‌یه‌تی پـێویسته وابکرێت ئه‌مه‌ریکا ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بدات له شه‌ڕی دژی داعشدا. دان به کورددا بنرێت وه‌کو شه‌ریک و هاوبه‌شێـکی جێـگر و باوه‌ڕپـێـکراوی ئه‌مه‌ریکا. دان به هێزی پـێشـمه‌رگه بنرێت که هێزی ئاسایشی فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه وه‌ک چۆن له ده‌سـتوری عێراقدا هاتووه. هه‌روه‌ها داوا ده‌کات کۆنگرێس سه‌رپه‌رشتی ڕه‌وانه‌کردنی چه‌که‌کان بکات.
جێی ئاماژه‌یه جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له 18 ی مانگی نۆی 2014 به کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی گوت ناتوانن ڕاسته‌وخۆ چه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردسـتان ڕه‌وانه بکه‌ن، چونکه یاساکانی ئه‌مه‌ریکا ڕێگه نادات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی ناوه‌ندی وڵاتان چه‌ک بۆ هه‌رێمه‌کانیان ڕه‌وانه‌بکرێن. به‌ڕێز کێری گوتی ئه‌گه‌ر خوازیارن ئه‌و کاره بکه‌ن ده‌بێت یاساکه هه‌مواربکه‌ن.