سه‌رۆکی تورکیا پشتڕاستی ده‌کاته‌وه وڵاته‌که‌ی بنکه‌کانی هێزی ئاسمانی خۆی ناکاته‌وه بۆ هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا تا ئه‌و کاته‌ی داواکانی ئانکه‌ره جێبه‌جێده‌کرێن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گومانی زیاتری هێناوه‌ته ئاراوه سه‌باره‌ت به‌و ڕێکه‌وتنه‌ی پێشتر له ئاراد بوو، تایبه‌ت به هاوکاریکردن له شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
سه‌ۆکی تورکیا ده‌ڵێت هێشتا کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نه‌ناوه که تورکیا پێشنیازی کردوون و ده‌شڵێت ته‌نها چه‌ند ئاماژه‌یه‌ک هه‌ن و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هه‌ڵوێستی تورکیا وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی پێشنیازه‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێن.
ئانکه‌ره داوا ده‌کات شه‌ڕی دژی جیهادیه‌کان فراوان بکرێت تا حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دیش بگرێته‌وه له دیمه‌شق. ئانکه‌ره داوای پێکهێنانی هه‌رێمی پارێزراویش ده‌کات له سوریادا.
تا ئێستا واشنتۆن ئه‌و جۆره داوایانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه و ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌رکی سه‌ره‌کی شکستپێهێنانی توندڕه‌وان بێت.
فشاره دیپلۆماتیه‌کان له‌سه‌ر ئانکه‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ی جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌ستانبوڵ.
شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن هاوسه‌نگ کردنی جیاوازیه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنه له‌م شه‌ڕه‌دا دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌ڵام هێناه ئارای ئه‌م هاوسه‌نگیه شتێکی قورسه به‌ده‌ست بێت و درێژه‌شی پێبدرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی (دۆریان جۆنز) په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادایه: