ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوو باڵی ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه‌ی لیبیای خسـتووه‌ته لیسـتی ڕه‌شی ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کانه‌وه که واشنتن تاوانباریان ده‌کات به هێرشه‌که‌ی سـاڵی 2012 ی سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شاری بنغازی که تیایدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا و 3 ئه‌مه‌ریکایی دیکه گیانیان له‌ده‌سـتدا.
دیـپـلۆماتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن هه‌ردوو گروپی ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه‌ی بنغازی و ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه‌ی دێرنه که په‌یوه‌ندیـیان به قاعیده‌وه هه‌یه خراونه‌ته ئه‌و لیسته‌وه و به‌وه‌ش چه‌ک و هاتووچۆیان لێ قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت و هه‌روه‌ها سه‌روه‌ت و سامانیان سڕده‌کرێن.
ئه‌نجومه‌نه‌که چوارشه‌ممه بڕیاره‌که‌ی ده‌رکرد له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا. ده‌ڵێن ئه‌م دوو گرووپه توندڕه‌وه هه‌وڵی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ده‌ن له‌وه‌تای حکومه‌تی لیبیا کۆنترۆڵی به‌سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌خت نه‌ماوه.
فلیپ هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌م دوو گروپه به‌رپـرسن له کاری تێرۆرسـتی له لیبیا و هێرشی بۆمبیـیان ئه‌نجامداوه و خه‌ڵـکیان ڕفاندووه و کوشتووه.