نێوه‌ندی (پیو) بنکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕاوه‌رگرتنێکی گشتیدا سه‌باره‌ت به تورکیا ده‌گاته ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دیارده‌ی ترس و نیگه‌رانی له خه‌ڵکی بیانی زیادی کردووه.
دۆریان جۆنز، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات تورکیا ، ئه‌ندامی ناتۆ و داواکار تا ببێته ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌روادێ و دیارده‌ی بێزاری و کینه به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی بیانی تیایدا زۆر ده‌بێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه هاوکاته له‌گه‌ڵ پشێوی ئه‌م دواییانه یان نه‌بوونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی دراوسێیدا.
جیاوازیه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوادا له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا و شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هه‌ستی له په‌راوێزنانی له ناو تورک‌دا زۆر کردووه.
جه‌نگیز ئاکتار، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت حکومه‌تی تورکیا ئاگری دژایه‌تی ڕای گشتی به‌رامبه‌ر جیهان خۆشده‌کات.
شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن گومان و دژایه‌تی بێ چه‌ند و چوونی جیهان شتێکی نوێ نییه بۆ تورکیا. له ته‌واوی سه‌ده‌ی بیستدا منداڵان له خوێندنگاکان‌دا وه‌ها فێر ده‌کران که تورکیا به دوژمن چوارده‌ور دراوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: