به‌پێی ڕای زۆرێک له چاو‌دێر و چالاکوان به‌رخودانی یه‌په‌ژه له کۆبانی بۆته سیمبۆلێک بۆ خه‌باتی خانمان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا.
شلێر باپیری، نوسه‌ر و چالاکوان هاوڕایه و ده‌ڵێت به‌رخودانی ژنانی کۆبانی به جۆرێکی تر ڕاستکردنه‌وه‌ی تای ته‌رازووی ژن و پیاو بوو له مه‌یدانی شه‌ڕه‌کاندا و ده‌شڵێت ژنانی کۆبانی توانیویانه مێژوویه‌کی نوێ له مه‌یدانی شه‌ڕدا بۆ ژنانی کورد و بۆ ژنانی هه‌موو جیهان تۆمار بکه‌ن به تایبه‌تیش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که قاره‌مانێتی و شکۆمه‌ندی له مه‌یدانی شه‌ڕه‌کاندا ته‌نها بۆ پیاوان پێناسه‌کراوه.
یه‌کێک له پرسیاره‌کان ئه‌وه‌یه ئایا تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هۆکاری به‌شداری خانمانی کۆبانی بووه له‌م داکۆکیکردنهدا یان زه‌مینه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیی هه‌بوو که له نێو کوردی پارچه‌کانی تردا نه‌بووه؟
خانم باپیری ده‌ڵێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ک له‌وانه‌یه هه‌مان ئه‌و زه‌مینه‌یه له باشوری کوردستان هه‌بووبێت هه‌رچه‌نده ژنان به شێوه‌یه‌کی کاڵتر ئه‌م ڕۆڵه‌یان بینیوه به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵات و باکور و ڕۆژئاواله سه‌رده‌مانێکی پێشتره‌وه ئاماده‌ییان له شه‌ڕه‌کاندا هه‌بووه و ده‌شڵێت به‌ڵام شه‌ڕی دژی داعش، توانا و بوێری و زیره‌کی ژنانی ڕۆژئاوای ده‌رخست به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌کرێت بگوترێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی نه‌که‌وتنی کۆبانی به‌شداری خانمانه له‌و داکۆکیکردنه‌ی ده‌کرێت.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ شلێر باپیری، نوسه‌ر و چالاکوان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: