هاوکاتی قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری جیاوازیه‌کان له نێوان تورکیا و ئێران‌دا له‌سه‌ر سوریا و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، کورده‌کان ده‌بنه به‌شێک له چڕبوونه‌وه و تووندبوونی زیاتری ئه‌م جیاوازیانه‌ی نێوان هه‌ردوو زلهێزه‌که‌ی ناوچه‌که.
دۆریان جۆنز، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئه‌ستانبوڵ ده‌ڵێت تاران و ئانکه‌ره ڕاگه‌یاندنی دژ به یه‌ک ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران تورکیای گوناهبارکردووه به درێژکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
تو‌رکیاش تارانی به ناڕاستگۆیی گوناهبار ده‌کات له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ کۆتایی پێهێنانی شه‌ڕی سوریا ده‌یدات.
کورد له هه‌ردوو وڵات‌دا ده‌ژی، زۆر جاریش به‌کارهێنراوه له نێوان وڵاته ڕکابه‌ره‌کاندا.
له ماوه‌ی 30 ساڵی قه‌یرانی چه‌کداریی تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا ، جار جاره ئانکه‌ره تارانی گوناهبار ده‌کرد به دابینکردنی پشتیوانی لۆژیکی بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی کورد، هه‌رچه‌نده جار جاره‌ش هاوکاری یه‌کتریشیان کردووه له شه‌ڕی دژی په‌که‌که‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: