سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش زیا له پـێویست سه‌نگی خستووه‌ته سه‌ر شاری کۆبانی، له کاتێـکدا ده‌بێت گرنگی به ناوچه‌ی دیکه‌ی سوریا بدات.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی هه‌ینی له پاریس له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا گوتی" بۆچی هه‌ر کۆبانی، ئه‌ی شاره‌کانی دیکه‌ی وه‌کو ئیدلب و حه‌ما و حومس چی؟ یان له سه‌دا 40 ی خاکی عێراق له ژێر ده‌سـتی داعشدایه."
گوتیشی " کۆبانی که‌سی تیادا نه‌ماوه ته‌نها 2 هه‌زار شه‌ڕوان نه‌بێت، بۆیه سه‌خته له‌وه تێبگه‌یت و هه‌روه‌ها بۆچی هاوپه‌یمانان بۆ ناوچه‌کانی دیکه جوڵه‌یان نه‌کرد."
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا لای خۆیه‌وه گوتی ڕاسته حه‌له‌ب گرنگترین شاره له‌و شه‌ڕه‌ی سوریا، به‌ڵام کۆبانیش گرنگه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانیشـتوانه‌که‌شی چۆڵیان کردبێت.
هه‌روه‌ها گوتی ئێمه باش ده‌زانین له سوریادا دوو دوژمن هه‌ن، یه‌کێـکیان داعشه و ئه‌وی دیکه‌یان به‌شار ئه‌سه‌ده که به‌رده‌وامه له بۆردمانکردنی شوێنی سیڤیل و ژن و منداڵ ده‌بنه قوربانی، وه له‌و بڕوایه‌داین جۆره هاوپه‌یمانیـیه‌ک له نێوان ئه‌سه‌د و داعشدا هه‌یه.
پاشان دووپاتیکرده‌وه وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پشـتیوانیکردنی له‌شکری ئازادی سوریا.