ئه‌بو له‌یلا، سه‌رکرده‌ی هێزی خۆری باکور یان (شمس الشمال) سه‌ر به له‌شکری ئازادی سوریا ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کاریگه‌رییه‌کی نه‌رێنی هه‌یه به‌سه‌ر ڕه‌وشی شۆڕشی گه‌لانی سوریاوه.
ئه‌بو له‌یلا ده‌ڵێت تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هۆکارن بۆ پێشڕه‌ویه‌کانی سه‌ربازه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و ده‌ڵێت له‌شکری ئازادی سوریا 9 مانگه له هه‌وڵی ئازاد کردنی گوندی ئهلڕاعیدایه و که نه‌توانرابێت تا ئێستا ئازاد بکرێت، ئیدی گه‌لی سوریا چ هیوایه‌کی پێمان ده‌بێت بۆ ئازادکردنی سوریا له‌ده‌ستی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ی له‌شکری ئازادی سوریا ده‌ڵێت شه‌ڕه‌کان زۆر درێژه ده‌کێشن و 20 ساڵی ده‌وێت.
ئه‌بو له‌یلا ده‌ڵێت شۆڕشی گه‌لانی سوریا به‌ره‌و شکست ده‌ڕوات له پێناو پاره و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سه‌کاندا.
ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر لایه‌نێک بخوازێت له ده‌ره‌وه کۆمه‌کمان بکات ئه‌وا تورکیا ڕێگه نادات، تورکیا ڕێ له گه‌یاندنی ته‌قه‌مه‌نی ده‌گرێت بۆمان و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی تورکیا ده‌یه‌وێت یارمه‌تی شۆڕشی سوریا بدات ئه‌وا نابێت گێرمه و کێشه بۆ ئه‌ندامه‌کانمان بنێته‌وه و ده‌شتوانێت ده‌رمان و هاوکاری مرۆڤایه‌تیمان بکات.
ئه‌بوله‌یلا ده‌ڵێت زۆر به‌ڵگه هه‌ن له‌وانه هاوکاریه‌کانی له‌شکری تورکیا بۆ داعش و هه‌بوونی بنکه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له غازی عه‌نتاب و ته‌نانه‌ت ئه‌و جل و به‌رگانه‌ی له‌به‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دان هه‌مان ئه‌و جل و بهرگانهن که تورکیا له هاوپه‌یمانێتی ناتۆ وه‌ریان گرتوون، ده‌شڵێت له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به‌ڵگه‌نامه‌کان بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌بو له‌یلا سه‌رکرده‌ی هێزی خۆری باکور یان (شمس الشمال) سه‌ر به له‌شکری ئازادی سوریا، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: