ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت به‌پێی ڕێکه‌وتنێک له‌شکری ئازادی سوریا 1300 سه‌رباز ده‌نێرێت بۆ کۆبانی.
ڕێبه‌رانی کورد له سوریا ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن هیچ ڕێکه‌وتنێک نه‌کراوه.
ژه‌نه‌راڵ ئه‌بو ئیسماعیل سه‌رکرده‌ی له‌شکری ئازادی سوریا له ناوچه‌ی ڕقه نکوڵی له‌و هه‌واڵه ده‌کات و ده‌ڵێت تورکیا مه‌به‌ستی خۆی هه‌یه له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
ئه‌م ژه‌نه‌راڵه‌ی له‌شکری ئازادی سوریا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتنێکی وه‌هاش کرابێت ئه‌وا دره‌نگ که‌وتووه، چونکه ئێستا ڕژێمی سوریا ده‌رفه‌ته‌که‌ی قۆزتۆته‌وه و ده‌ستی کردۆته‌وه به جموجۆڵه‌کانی، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ئێستا شاری کۆبانی گه‌مارۆ دراوه و فشاری له‌سه‌ره.
ژه‌نه‌راڵ ئه‌بو ئیسماعیل ده‌ڵێت پێده‌چێت سه‌رۆکی تورکیا پێی باشتر بێت هێز له‌ناو سوریاوه بجوڵێت به‌ره‌و کۆبانی و ڕێگه به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی نه‌درێت.
ئه‌م سه‌رکرده له‌شکرییه‌ی ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت تورکیا ساڵانێکه کورد به مه‌ترسی بۆسه‌ر حکومه‌تی وڵاته‌که داده‌نێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ ئه‌بوو ئیسماعیل، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: