ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ کۆبانی بابه‌تێکی گه‌رم و گوڕی نێو میدیاکانه و باس و خواسێکی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت.
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی کوردی ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم گرنگی خۆیی هه‌یه وه‌ک ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم وه‌ک یه‌کێتیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینرێت و بڕیارێکیشه به ئاڕاسته‌ی به دامه‌زراوه‌یی کردنی بڕیاری سیاسی له هه‌رێمی کوردستان و ده‌شڵێت یه‌کێک له گرنگیه‌که‌ی تر ئه‌وه‌یه هێزی پێشمه‌رگه ده‌چێته پارچه‌یه‌کی تری کوردستانه‌وه که له وڵاتێکی تردایه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش گرنگیه‌کی زۆر به ناردنی ئه‌م هێزه‌ی پێشمه‌رگه دراوه و له‌م دابه‌شبوونه‌ی ناوچه‌که‌دا ته‌نها ڕێ به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دراوه بچێته کۆبانی و ده‌شڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕیوه، تورکیا ڕازییه و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش خۆی هاوکاربووه له تێپه‌ڕاندنی بڕیارێکی له‌و بابه‌ته.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: