دوابه‌دوای په‌سه‌ندکردنی بڕیاری ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ کۆبانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه، سه‌رۆکی تورکیا ژماره‌یه‌ک ڕاگه‌یاندنی داوه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم داویه‌تی له‌سه‌ر داوای خۆی بووه.
فه‌رهاد سه‌نگاوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ورده‌کاریی پشت بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان نه‌زانراوه به‌ڵام په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بووه و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی تورکیا گوتوویه‌تی خۆی داوای کردووه، ئه‌و شتێکی نهێنیه و نایزانم.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سه‌نگاوی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ده‌شێت هۆکاری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا ئه‌وه بێت ڕێگه بگیرێت له ئاڵۆزبوونی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستا هه‌یه و ده‌شڵێت گه‌شبین نییه به‌وه‌ی ناردنی هێز بۆ کۆبانی سوود بگه‌یه‌نێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: