په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رنوسی بڕیاری ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی بۆ ناوچه‌کانی شه‌ڕ له کۆبانی په‌سه‌ندکرد.
سکرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی داعش له جه‌له‌ولاوه ده‌ستپێده‌کات تا کۆبانی و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ردراوه بۆ پاڵپشتیه له کۆبانی و هه‌نگاوه‌کانیش به‌پێی تواناییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت و ئه‌وانه‌ی ده‌نێردرێن که‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕن له به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌کانه‌ی پێیانه که ده‌برێن بۆ کۆبانی.
ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا هات بۆ ڕێگه‌پێدان به هێزی پێشمه‌رگه تا له خاکی تورکیاوه بچنه کۆبانی.
فه‌خره‌دین قادر، سکرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت کۆبانی له چه‌ند لایه‌که‌وه گه‌مارۆ دراوه له‌لایه‌ن تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه و ده‌شڵێت ته‌نها ڕێگه‌یه‌ک که هه‌یه تا چه‌ک و پێشمه‌رگه بگه‌نه ئه‌وێ ڕێی تورکیایه و هه‌ر بۆیه‌شه پێشتر په‌رله‌مان بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌دا چونکه ده‌یزانی ناتوانێت هێز ڕه‌وانه بکات.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ فه‌خره‌دین قادر، سکرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: