Accessibility links

قەرەتەپە: داعش حەوت پێشمەرگە و دوو ژن دەڕفێنێت


چەکدارەکانى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ناسراو بە داعش لە گوندى تاترانى باشورى ناحیەى قەرەتەپە حەوت پێشمەرگە و دوو ژن دەستگیر دەکەن ، کە سەرجەم دەستگیرکراوەکان عەرەبى شیعە مەزهەبن بەڵام لە نێو پێشمەرگەدا کاریان کردووە.

کاتژمێر چوارى بەیانى رۆژى دووشەمە چەکدارەکانى دەوڵەتى ئیسلامى هەڵیانکوتاوە سەر گوندى تاتران و پێشمەرگەکانیان لە نێو ماڵەکانیاندا رفاندووە ، کە پێشمەرگەکان تازە بە مۆڵەت گەڕابوونەوە بۆ نێو خێزانەکانیان.

سەڵاحەدین بابان ئەندامى ئەنجومەنى شارەوانى قەرەتەپە ، دەڵێت"چەکدارانى داعش لەگەڵ حەوت پێشمەرگەکەدا دوو ژنیشیان رفاندووە".

سەڵاحەدین بابان بەدەنگى ئەمریکاى راگەیاند"ئەو پێشمەرگانەى داعش فراندوونى سەرجەمیان نیشتەجێى گوندەکانى دەوروبەرى قەرەتەپەن و بە مۆڵەت رۆیشتبوونە ماڵەوە، بەڵام داعش لەنێو ماڵەکانیاندا دەستگیریان کردوون".

دەستگیرکردنى ئەو حەوت پێشمەرگە لەلایەن داعشەوە ، لەکاتێکدایە لە ڕووبەڕوو بوونەوەکەى دوێنێى هێزى پێشمەرگە و چەکدارەکانى داعش دا لەدەوروبەرى قەرەتەپە شەش پێشمەرگە بوونە قوربانى.

نەقیب فەرەیدون ئەحمەد بەرێوەبەرى ئاسایشى ناحیەى قەرەتەپە، دەڵێت"هەندێک لە گوندنیشینەکانى دەوروبەرى قەرەتەپە ژێر بە ژێر پەیوەندیان لەگەڵ داعش دا هەبووە و ئەوان ناوچەى پێشمەرگەکانیان داوەتە داعش.

نەقیب فەرەیدون بەدەنگى ئەمریکاى راگەیاند"رفێنراوەکان براون بۆ نزیک دەریاچەى حەمرین گومان دەکرێت داعش سەرجەمیانى کوشتبێت".

دەستگیرکردن و رفاندنى ئەو حەوت پێشمەرگە لەکاتێکدایە بیست و نۆ پێشمەرگەى تر لاى ئەو رێکخراوەن ، کە پێشتر لە سەنگەرەکانى نەینەوا و کەرکوک و دیالە دەستگیرکراون و لەئێستا لە زیندانى داعشدان لە شارى موسڵ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:59 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG