دوای ده‌سـتبه‌کاربوونی وه‌ک وه‌زیری به‌رگری عێراق، گروپـێـکی چه‌کداری داعش ده‌سـتیان به‌سه‌ر ماڵه‌که‌یدا گرت.
خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق پاش یه‌ک ڕۆژ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پـۆسته‌که‌یدا داعش هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی ده‌کات و له یه‌که‌م په‌لاماریشدا ئه‌م گرووپه تێرۆرسـتیـیه له شاری موسڵ ده‌سـتیان به‌سه‌ر ماڵی عوبه‌یدیدا گرتووه.
خالید عوبه‌یدی له پـێـکهاته‌ی سووننه‌یه و که‌سی نزیکه له ئوسامه نوجه‌یفی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق، خه‌ڵکی پارێزگای موسڵه، ئه‌گه‌رچی له یه‌که‌م لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری به‌رگری به هه‌ڕه‌شه‌کردن ده‌سـتیپـێـکرد و داوای ڕاده‌سـتکردنی داواکراوه‌کانی مادده‌ی چواری تێرۆری کرد له سنووری هه‌رێمی کوردسـتان، به‌ڵام دوابه‌دوای لێـدوانه‌کانی له که‌ناڵی فه‌رمی ئه‌لعێراقیـیه‌وه خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی دا که هه‌ڕه‌شه‌ئامێز نه‌بوون بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و لێدوانه‌کانی به هه‌ڵه شیکردنه‌وه‌ی بۆ کراوه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق له‌و فایله ده‌نگیـیه‌دایه.