وڵاتی تورکیا نه‌یتوانی ببێته ئه‌ندامی کاتیی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
تورکیا ئه‌مساڵ هه‌وڵێکی زۆری دا تا بچێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه به‌ڵام توانی ته‌نها 60 ده‌نگ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا به‌ده‌ست بێنێت و له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتی ئیسپانیا 132 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئه‌م شکسته‌ی تورکیا له هه‌وڵه‌کانیدا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا په‌یامێکی زۆر ڕوونه له‌لایه‌ن 193 وڵاتی ئه‌م جیهانه و به تورکیا ده‌ڵێن شایسته‌ی ئه‌وه نییه ئه‌و کورسیه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی هه‌بێت. وه ده‌شڵێت دیاره ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به دۆسێی کورده‌وه هه‌یه هه‌م له ناو تورکیادا و هه‌میش له ڕۆژئاوا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ده‌ڵێت گومانیشی تیادا نییه ئه‌م نه‌بوونه‌ی تورکیا به ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی تورکیاوه بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا که کولتوری پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ ڕه‌گیان تیادا داکوتاوه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت تورکیا پشتگیری له ڕێکخراوێک ده‌کات خه‌ڵک سه‌رده‌بڕێت و ژنان ده‌فرۆشێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: