په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به تێکڕای ده‌نگ پشتیوانی بۆ خواستی ڕۆژئاوای کوردستان په‌سه‌ند کرد.
ئه‌م په‌سه‌ندکردنه‌ش پاش سه‌ردانه‌که‌ی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی په‌رله‌مان دێت بۆ کۆبانی و پاش وتووێژه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان به تێکڕای ده‌نگ ئه‌و نۆ خاڵه په‌سه‌ند کرا که گه‌ڵاڵه‌ی ته‌واوی وتووێژه‌کان بوون.
له‌و به‌رنوسه په‌سه‌ندکراوه‌دا داوا کراوه هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵ له‌گه‌ڵ تورکیادا بدات تا ده‌روازه‌یه‌ک بۆ یارمه‌تیدانی کۆبانی بکاته‌وه و داواش له هاوپه‌یمانێتی جیهانییش بکرێت چه‌ک بۆ شه‌ڕڤانانی کۆبانی دابین بکات.
ئایا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م بڕیاره په‌سه‌ندکراوه‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێده‌کات؟
برزو مه‌جید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هیچ هۆکارێک نابینێت ئاماژه بێت و بگوترێت حکومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێی ناکات چونکه وه‌ک ده‌ڵێت بڕیاره‌که به تێکڕای ده‌نگ په‌سه‌ند کراوه به‌و مانایه‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌نگیان پێداوه و هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ش خۆیان حکومه‌تی هه‌رێم پێکده‌هێنن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ برزو مه‌جید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: