هێشتاش "کۆبانی" له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هێرشی تێرۆریستانی داعشدایه وێڕای به‌رده‌وامیی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا..
زیاتر له مانگێکه تێرۆریستان به هه‌موو توانایه‌ک و به هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه هێرش ده‌که‌ن، به‌ڵام کۆبانی نه‌که‌وتۆته ده‌ستیان.
لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریا له شاری دهۆک کۆبوونه‌ته‌وه بۆ هێنانه ئارای هاوهه‌ڵوێستی و پاراستنی هه‌ر سێ کانتۆنه‌که‌ی ڕۆژئاوا.
تورکیا، ئه‌ندامی ناتۆ هێشتا بڕیاری خۆی نه‌داوه بۆ به‌شداریکردن له شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
میوانی به‌رنامه:
(دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی ) چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.
کۆبانی هه‌ر ته‌نها وه‌ک به‌ره‌یه‌کی شه‌ڕ سه‌یر ناکرێت، یان شارێک بێت بووبێته قوربانی ده‌ستی تاوانه‌کانی داعش، به‌ڵکو ڕه‌هه‌ندی سیاسی به‌رگری و داکۆکی ئه‌م شاره‌ش گرنگی خۆی هه‌یه له ڕه‌وشه‌که‌دا.
زۆرێک له چاو‌دێر سه‌رکه‌وتنی کۆبانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا به سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌تی کوردی داده‌نێن و پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر دروسته.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و دوو دڵیه‌ی تورکیا هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی کۆبانی و ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی هێناویه‌ته ئاراوه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڵام به‌رگریه‌که‌ی له کۆبانی ده‌کرێت، بۆته ئاماژه‌یه‌ک که هه‌ر هێزێک بێت ده‌توانێت ئاینده‌ی خۆی دیار بکات.
چۆن گه‌مارۆی سه‌ر "کۆبانی" ده‌شکێندرێت؟
ئایا به گژدا چوونه‌وه‌ی داعش هه‌ر ته‌نها به دروشم و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌بێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا"یه: