زارا مستۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت ده‌ڵێت به‌یانی سێشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان به توندی گردی ته‌ل شعیریان بۆردومانکرد و له ئاکامدا 7 چه‌کداری داعش کوژراون، پاشـان هێزه‌کانی یه‌په‌گه ده‌ستبه‌جێ گه‌یشـتوونه‌ته سه‌ر گرده‌که و ته‌رمی کوژراوه‌کانیان بۆ ناو کۆبانی هێناوه‌ته‌وه.
به‌ڕێز مستۆ که له‌سه‌ر سنووره‌وه چاودێری ڕه‌وشی کۆبانی ده‌کات و به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ناو شار، هه‌روه‌ها به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت له دوێنێ شه‌وه‌وه هه‌تا ئێسـتا (واته هه‌تا کاژمێر 4 ی پاش نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه به کاتی کۆبانی) فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان 12 هێرشی ئاسـمانیـیان له کۆبانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامداوه. گوتیشی ژماره‌ی هێرشه ئاسمانیـیه‌کان زۆر له‌وه زیاتره که له به‌یانـنامه‌ی هاوپه‌یماناندا باس ده‌کرێت. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که‌وا بۆ سێ ڕۆژه به‌رده‌وام فڕۆکه به ئاسـمانی ناوچه‌که‌وه‌یه.
پاشان گوتی له ئێسـتادا شه‌ڕێـکی توند له ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانی ئێکسپـرێس هه‌یه که ده‌که‌وێته به‌شی باشوری ڕۆژئاوای شاره‌که و داعش ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کداری له‌و ناوچه‌یه لێ کوژراوه و ته‌رمه‌کانیان له شوێنی شه‌ڕه‌که که‌وتوون. هاوکات داعش به خومپاره له شاره‌که ده‌دات.
سه‌باره‌ت به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له لایه‌ن داعشه‌وه له شاره‌که، گوتی پـێده‌چێت بۆ دروسـتکردنی حاڵه‌تێـکی شه‌ڵه‌ژان ببێت.