هه‌ڵسوڕاوێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا له شاری هه‌ولێر ده‌کوژرێت.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت دواتر بکوژه‌که له‌به‌رده‌م دوکانه‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر ڕێی مه‌خمور خۆیشی ده‌کوژێت.
په‌روا عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هێشتا لیکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ش زانراوه بکوژه‌که به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه له (لانه عه‌بدوڵا ) بکات قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردووه و ده‌شڵێت به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێستا(کاتی ئه‌م وتووێژه) باسده‌کرێن پێده‌چێت کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووبێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، په‌روا عه‌لی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات کوشتنی ژنان له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ر ته‌نها سنوردار نییه به هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکو هۆکاری تریش هه‌ن به‌ڵام دواتر هه‌ر هۆکارێک بێت ده‌هێنرێته‌وه سه‌ر باره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که و ده‌شڵێت له‌م هه‌رێمه‌دا خودی ژن زۆر بچوک کراوه‌ته‌وه و زۆریش به که‌می سه‌یری ده‌کرێت و له کاتی ئه‌نجامدانی تاوانیشدا به‌رامبه‌ر به خانمان له زۆر باردا نه تاوانبار ده‌سگیر ده‌کرێت و نه سزاش ده‌درێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: