ڕۆژی دووشه‌ممه 29 ی مانگی نۆ له گه‌ڕه‌کی ڕاستی شـاری هه‌ولێر خاتوو لانه عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی جڤاتی نیشـتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له نێو ماڵه‌که‌ی خۆیدا به دوو گولـله‌ی ده‌مانچه ده‌کوژرێت.
له لێدوانێـکیدا ڕائید کاروان عه‌بدولکه‌ریم گوته‌بێژی فه‌رمی پـۆلیسی هه‌ولێر بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که گوتی:
" ئه‌مڕۆ کاتژمێر 9:10 ی به‌یانی پـۆلیس ئاگادارکرانه‌وه له ڕووداوی کوشـتنی ئافره‌تێـک له گه‌ڕه‌کی ڕاستی شاری هه‌ولێر. پاش چوونی پـۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌که ده‌رکه‌وت ئافرتێـک له ناو حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی 2 گولـله‌ی لێدراوه و کوژراوه و ته‌رمه‌که‌ی له‌وێ که‌وتبوو. کچه‌که‌ی بکوژهوهکهی بینبوو و زانیبووی کێـیه و به پـۆلیسی گوتبوو بکوژه‌که له‌گه‌ڵ دایکی له هه‌مان لایه‌نی سیاسی کارده‌کات و دوای کوشتنی کوشتنی دایکی به ئۆتۆمبیلێـکی ڕه‌ش ڕۆیشـتووه. پاش 20 خوله‌ک پـۆلیس له ڕووداوێـکی دیکه ئادارکرایهوه که حاڵه‌تێـکی خوکوشتن بوو له شه‌قامی هه‌ولێر – کوران – مه‌خمور له به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، پاش چوونی پـۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌که، ده‌رکه‌وت هه‌مان بکوژی ئه‌و ئافره‌ته بووه و له ناو ئۆتۆمبیله‌که‌ی خۆی و له به‌رده‌م دوکانه‌که‌ی گولـله‌یه‌کی له ناو ده‌می خۆی داوه و کۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه."
بۆ زانیاری زیاتر عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێـکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا کرد به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی لێدوان لێی، به‌ڵام ناوبراو گوتویه‌تی ناتوانێت له‌و باره‌یه‌وه قسه‌بکات، هه‌رچه‌نده گوتی ئه‌مه کاره‌ساتێـکی گه‌وره بوو و ئێستا ئه‌وان سه‌رقاڵی ناشـتنی ته‌رمی خانمهکهن و لێدوان بۆ ده‌زگای پـۆلیس جێده‌هێڵن.
جێی ئاماژه‌یه بکوژه‌که ناوی عهبدوڵڕهحمانه و ئه‌ویش ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه.