له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کو‌رد بڕیاریدا له حکومه‌تی نۆی عیراق به‌شداربێت به‌ڵام هێشتا ناوی وه‌زیره کورده‌کان به‌ته‌واوی یه‌کلانه‌بۆته‌وه و نه هێشتا هیچ وه‌زیرێکی کو‌رد چۆته به‌غدا. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که کو‌رد گله‌یی ده‌که‌ن به‌گۆیره‌ی ئیستحقاقی خۆیان پۆستیان وه‌رنه‌گرتووه.
ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه گوتی نه‌چوونی وه‌زیرانی کو‌رد بۆ به‌غدا به‌شێکی په‌یوه‌ندی به هۆی ناوخۆه هه‌یه که تائیستا لایه‌نه سیاسێکان ڕێك نه‌که‌وتوون و کۆك نێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ وه‌زاره‌تێك وه‌رده‌گرن و چه‌ند وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و کێ ده‌کرێت به وه‌زیر.
گوتیشی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نیوان هه‌رێم و به‌غدا پیویستی به ته‌ره‌فی سێهه‌م هه‌یه.