حه‌سه‌ن راوی: له ته‌قینه‌وه‌که‌ی خانه‌قین که‌سێک گیانی له ده‌ست ده‌دات و سێ بریندار
له کاتێکدا پێشمه‌رگه خه‌ریکی شه‌ری تیرۆریسته‌کانی رێکخراوه‌ی ده‌وله‌تی ئیسلامی دایه له به‌ره‌کانی گه‌رمه‌سێر له‌ولا له ناو شاری خانه‌قین ئۆتۆمۆبیلیک به هۆێ بۆمبێکی لیکینراوه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه و گومانی ده‌خاته سه‌ر ئاسایشی شاره‌که و ئه‌رکی هێزه‌کانی ئاسایش.
حه‌سه‌ن راوی به‌رپرسی رادیۆێ مه‌ده‌نیه‌ت له خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ڵی ئه‌مرۆ له ناو شارت خانه‌قین ئۆتۆمۆبیلێکی جۆری متسیوبوشی تاێبه‌ت لاێ فلکه‌ی کرندی به هۆێ بۆمبێکی لیکێنراوه‌وه ته‌قیوه‌ه‌وه و بوه هۆێ برینداربوونی چوار هاوڵاتی شاری خانه‌قین و به هۆێ سه‌ختی برینی یه‌کێکیانه‌وه له رێگادا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی که‌لار شه‌هید بوو و سیانه‌که‌ی تر برینه‌کانیان جێگیره".