کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک زۆرێک له شیکه‌ره‌وه باسی ده‌که‌ن ده‌ستی هه‌یه له زۆرێک له قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ده‌شێت له‌ناو پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێران‌دا بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتنی جیاواز هه‌بن له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه، به‌ڵام هاوڕان له‌سه‌ر بوونی ئێران وه‌ک به‌شێک له دیفاکتۆکانی نێو هاوکێشه سیاسیه‌کان.
ئه‌وه‌ی نکوڵی لێناکرێت ته‌واوی کاریگه‌ریه‌کانی ئێران له‌و ناوچه پڕ له کێشمه کێشه‌ی جیهان له پێناو جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌گه‌راییدایه، لوبنان و عێراق و سوریا به نمونه، وه له هه‌ندێک وڵاتانی تریشدا جوڵاندنی هێزه شیعه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی له یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین ده‌بینرێن به‌شێکی تری ئه‌م ستراتیژیه‌ته درێژخایه‌نه‌ی کۆماری ئیسلامیه.
تاران له لایه‌ک و ئانکه‌ره و ڕیاز له لایه‌که‌ی تر له پێشبڕکێیه‌کی به‌رده‌وامدان بۆ پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان وه‌ک دوو جه‌مسه‌ری شیعه‌گه‌را و سوننه‌گه‌را له ناوچه‌که‌دا.
میوانی به‌رنامه:
عومه‌ری ئێلخانیزاده، سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
ئێران به وڵاتێکی سه‌رپه‌رشتکاری تێرۆریزم ناودێر ده‌کرێت و له هه‌مان ده‌میشدا تاران ده‌خوازێت ببێته به‌شێک له هاوپه‌یمانێتی جیهانیی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ئایا کارێکی گونجاوه ئێران ببێته به‌شێک له هاوپه‌یمانێتی جیهانیی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی؟
ئایا ئێران ده‌توانێت له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی داعش ده‌ستکه‌وتێک بۆ خۆی بێنێته ئاراوه سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی؟
سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئاکامی قه‌یرانی ئاینزایی ناوچه‌که دروست بووه. به‌ڵام حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت "ئه‌م ڕێکخراوه(ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) له پێش هێرشه‌کانی ساڵی 2003 ی ئه‌مریکا بۆسه‌ر عێراق بوونی نه‌بووه و به‌پێی هه‌موو گریمانه‌کان به‌بێ ئه‌و هێرش و داگیرکردنانه له‌وانه‌بوو ئه‌م جۆره ڕێکخراوانه هه‌ر دروست نه‌بوونایه".
تاران ده‌ڵێت ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه جیهانیه به‌بێ به‌شداریکردنی ئێران سه‌رناکه‌وێت له کۆتاییهێنان به توندڕه‌وان و تێرۆریستانی داعش.
کورد پێویسته چۆن سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسێیه‌دا بکات تا به‌ره‌نجامه‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بکه‌ونه‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا"یه: