سه‌ره‌ڕای هێرشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پـێنج وڵاتی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له سوریا ، خه‌ڵـکی ئاواره هێشـتا به‌رده‌وامن له‌وه‌ی ڕوو له وڵاتی تورکیا بکه‌ن.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاژانسی سه‌رپه‌رشـتی کاره‌کانی په‌یوه‌ست به قه‌یرانه‌کان له تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌وه له تاو داعش په‌نایان بۆ تورکیا بردووه گه‌یشتووه‌ته نزیکه‌ی 150 هه‌زار که‌س.
ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌نابه‌رانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا پـلانی به په‌له‌یان داناوه بۆ له‌خۆگرتنی سه‌دان په‌نابه‌ری دیکه که ڕه‌نگه به‌ره‌و تورکیا بپه‌ڕێنه‌وه.