ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له کونگرێسی ئه‌مه‌ریکا(دیموکرات-ڤرجینیا) جێری کانلی له دانیشتنێکی له نوسینگه‌ی پارتی له فێرفاکس به‌ڕێوه چوو باسی سوربونی ئه‌مه‌ریکا له‌شه‌ڕ به‌دژی داعش و گرنگی پێدان به پێگه‌ی هێزی پێشمه‌ری کوردستان له‌و شه‌ڕه، ڕۆڵی کورده‌کانی سوریا، هه‌ڵوێستی تورکیا و نیگه‌رانییه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌که‌که ناڕاسته‌وخۆ چه‌کی ئه‌مه‌ریکای بگاته ده‌ست، ڕۆڵی ئێڕان و ڕۆڵی حکومه‌تی نوێ عێڕاق له چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر کرد.
مۆعته‌به‌ر شێروانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گفتوگۆی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رێز کانلی ئه‌نجام داوه.
بۆ بیستنی ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه، چاو له به‌رنامه‌ی "کورد کۆنێکشن" بکه‌ن هه‌ێنی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌شی کوردی داده‌به‌زێندرێت.