نه‌واف خه‌لیل گوته‌بێژی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) ده‌ڵێت هێزه‌کانی پاراسـتنی گه‌ل (یه‌په‌گه) توانیویانه له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی پاشه‌کشه به هێزه‌کانی داعش بکه‌ن و وایان لێکردوون 10 کیلۆمه‌تر بگه‌ڕێنه‌وه دواوه.
گوته‌بێژه‌که که بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس لێدوانی دابوو، گوتوشیه‌تی ئێسـتا ڕه‌وشه‌که به به‌راورد به پـێشـوو باشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پـێوست بکات ئه‌وا هه‌تا دوایـین چه‌کداریان شه‌ڕ ده‌که‌ن.
له دیوی تورکیاش گرژی هه‌یه، به‌هۆی پـێـکدادانی نێوان ئه‌و کوردانه‌ی ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ک و یارمه‌تی به‌ره‌و کۆبانی به‌رن و پـۆلیسی تورکیا که ڕێـگریـیان لێده‌که‌ن.
شارۆچکه‌ی سرووج پـڕبووه له ئاواره و هاوکات ماشێنه‌کانی له‌شکری تورک به شارۆچکه‌که ده‌سوڕێنه‌وه.
له لایه‌کی دیکه کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت له‌وه‌تای شه‌وی ڕابردوو هه‌تا به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 21 چه‌کداری داعش له باشوری ناوچه‌ی کۆبانی کوژراون.