ملیتانه ئیسلامییه‌کان له باکوری سوریا نزیک ده‌بنه‌وه له کاتێکدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه کوردانه‌ی که پێگه‌یان له سنوری تورکیا به‌هێز ده‌کات.
چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شاری کۆبانی نزیک ده‌بنه‌وه و 70 هه‌زار په‌نابه‌ری کوردی ناچار کردووه بچنه ناو تورکیاوه.
پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو به په‌که‌که داوا ده‌کات چه‌ک به کورده‌کانی تورکیا بدرێت بۆ به‌رگری کردن له ناوچه‌کانی سه‌ر سنوری سوریا.
میدیاکانی تورکیا ڕاده‌گه‌ێنن نزیکه‌ی 300 که‌س ده‌ربازی سوریا بوون بۆ به‌شداری کردن له یه‌که‌کانی پاراستنی گه‌لی کوردی سوریا.
له کاتێکدا په‌نابه‌ره‌کان به‌رده‌وامن له هه‌ڵاتن هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا به شێوه‌یه‌کی کاتیی سنوریان داخستووه و هێزی ئاو و گازی فرمێسکڕژێن به‌کار ده‌هێنن بۆ بڵاوه پێکردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه نێو تورکیاوه.
سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئه‌مه‌ریکا که هێرشی ئاسمانی دژ به داعش ڕه‌نگه سوریاش بگرێته‌وه به‌ڵام تا ئێستا هێرش نه‌کراوته سه‌ر بنکه‌کانیان له ناو سوریا له کاتێکدا چه‌کداره‌کانیان چه‌ند گوندێکی باکوری وڵاته‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه.