دکتۆر بولینت عه‌لی رێزا له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ستراتێژیک و نێونه‌ته‌وه‌یی بنکه له واشنتن له میانه‌ی گفتوگۆی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت ئاشكرایه 49 بارمته‌گیراوی تورکیا له موسڵ ده‌ست داعش-ڕێکخراوێکی سه‌ری خه‌ڵک ده‌په‌ڕێنن- دان مایه‌ی نیگه‌رانییه‌تی و ئه‌مه هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ ده‌ست پاراستنی تورکیا. ئه‌و ده‌شڵێت حکومه‌تی تورکیا نیگه‌رانه چه‌ک له هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌کانییه‌وه بگاته ده‌ست په‌که‌که و ئه‌وه‌ش زۆر به‌ئاشکرایی له گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له کاتی سه‌ردانیان بۆ تورکیا باس کراوه چونکه تورکیا خه‌ریکی دانوساندنی ئاشتییه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و له کۆتایی پرۆسه‌که‌دا ده‌خوازێت په‌که‌که چه‌ک دابنێت وئه‌گه‌ر په‌که‌که چه‌کی زیاتری پێ بگات پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا دواترێ ئاماده ده‌بێت چه‌که‌کان دابنێت.
دکتۆر عه‌لی رێزا ده‌ڵێت له سه‌ر ئه‌مه‌ریکا ده‌مێنیته‌وه تورکیا قانع بکات که‌شه‌ڕ به‌دژی داعش گرنگی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌ر شتێکی تردا.