ئه‌و کۆمه‌ڵه گه‌نجه ئێرانیـیه‌ی چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر کلیپـێـکی ڤیدیۆیان دروسـتکرد له‌سه‌ر گۆرانی "Happy" ی گۆرانبێژی ئه‌مه‌ریکایی فه‌ڕڵ ولیه‌مز Pharrell Williams حوکمی زیندانی دراون.
پارێزه‌ر فه‌رشیدد ڕۆفوگه‌ران ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئه‌و حه‌وت گه‌نجه به کوڕ و کچیانه‌وه هه‌ریه‌که‌یان حوکمی 6 مانگ زیندانی دراون له‌گه‌ڵ لێدانیان به 91 جه‌ڵده‌ن به‌ڵام هیچ کام له‌و دوو سزایه به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ناکرێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی تاوانێـکی دیکه ئه‌نجام نه‌ده‌ن. گوتیشی حوکمی زیندانه‌که له‌سه‌ر ڤیدیۆکه‌یه و جه‌ڵده‌که‌ش له‌سه‌ر ڕه‌چاونه‌کردنی ڕێنمایـیه ئیسلامیـیه‌کانه.
گوتیشی یه‌کێکیان حوکمی شه‌ش مانگی دیکه‌ی زیندانیش دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کحولی له ماڵدا بووه.
هه‌ر هه‌موویان که له مانگی پـێـنجه‌وه ده‌سـتگیرکرابوون پاش بڕیاری دادگاکه ئازادکران.