سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی یه‌که‌م هێرشی ئاسـمانی خۆیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له عێراقدا.
کۆشـکی ئیلیزێ له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند له کاژمێر 9:40 ی به‌یانی به کاتی پاریس فڕۆکه‌ی جه‌نگی فه‌ڕه‌نسا له جۆری ڕافال یه‌که‌م هێرشیان له دژی داعش ئه‌نجامداوه و ئامانجه‌که‌یان عه‌مبارێـکی ڕێـکخراوه‌که بووه و پـێکاویانه و به ته‌واوی وێرانیانکردووه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌دا هاتووه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له ڕۆژانی داهاتوو هێرشی دیکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ر له به‌یانـنامه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسا ، که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی دووی فه‌ڕه‌نسا گوتی به لایه‌نی که‌م 2 فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری ڕافال له بنکه‌ی ئاسمانی 104 ی فه‌ڕه‌نسا له ئیماراتی عه‌ره‌بی هه‌سـتاون و بۆردومانی شوێنێـکی داعشیان له عێراق کردووه.
فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی هه‌ینی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که‌وا فه‌رمانی به له‌شـکری وڵاته‌که‌ی کردووه هێرشی ئاسمانی له دژی داعش ئه‌نجام بده‌ن. جه‌ختی له‌وه‌ش کرد هێرشه‌کان ته‌نها له چوار چێوه‌ی سنووری عێراقدا ده‌بن.