سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما گوتی ئه‌و پـشـتیوانیـیه به‌هێزه‌ی هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکرات له کۆنگرس له پـرۆژه بڕیاری ڕاهێنان و پـڕچه‌کـکردنی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریایان کردووه نیشـانی ده‌دات ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له نێو خۆیاندا له شه‌ڕی دژی داعش چه‌نده یه‌کگرتوون.
سه‌رۆک ئۆباما ئێواره‌ی پـێنجشه‌ممه به ماوه‌یه‌کی کورت پاش په‌سه‌ندکردنی کۆنگرس له پـلانه‌که‌ی بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له شه‌ڕی دژی داعش گوتی ده‌سـتخۆشی له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی زۆرینه دیموکرات و ئه‌نجومه‌نی سیناتی زۆرینه کۆماری کۆنگرس ده‌کات له به‌رامبه‌ر ئه‌و پشـتیوانیـیه‌ی نیشـانیانداوه بۆ یه‌کێـک له ئامرازه سه‌ره‌کیـیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی له ستراتیژیـیه‌تی شه‌ڕی داعشدا.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها له وتاره‌که‌یدا ده‌سـتخۆشی له فه‌ڕه‌نسا کرد بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی بۆ به‌شـداریکردن له هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی دژی داعش له عێراقدا. گوتیشی فه‌ڕه‌نسا یه‌کێـکه له هاوپه‌یمانه هه‌ره نزیک و دێرینه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها دۆستێـکی به‌هێزه له شه‌ڕی دژه تێرۆرزمدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد زیاتر له 40 وڵات ئاماده‌یی خۆیان نیشـانداوه یارمه‌تی له‌م شه‌ڕه‌ی دژی داعش بده‌ن به پـشـتیوانیکردن له هێزه‌کانی عێراق و به‌هێزکردنی حکومه‌تی عێراق و پـێشـکه‌شکردنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکی سیڤیلی عێراق. گوتی ژماره‌یه‌ک له‌و وڵاتانه عه‌ره‌بن.
هه‌روه‌ها جارێـکی دیکه دووپاتیکرده‌وه ئه‌مه‌ریکا به هیچ شێوه‌یه‌ک هێزی زه‌مینی بۆ شه‌ڕکردن له عێراق ڕه‌وانه ناکات.